خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
خەنچەکی تۆ مەرشیفادا جونچەکەم ، ئـــەی غونچەکەم..!
سینە چاکم وەك گـــوڵ و ، دڵ پر لــــــەخوێنم خونچەوەش
بێ گوڵــی روخسارو خونچەی لێـــــــوت ، قوربـــــــانی بم
غولغولی بولبول لەعیشقی گـــــــوڵ نەبــــو لەم صوبحەدا
شەعشەعەی ئەو غەبغەبە کەویبوە سەر ئـــەم باغە هەم
لاڵە بێ لالەی رووحت (مەحوی) وەکــو مـــــورغی خەمۆش
مەربەچاکی سینە وەك گوڵ شەرعی دووری کـــــا ، صەنەم
مــــــــەحـــــــوی